وەزارەتى پێشمەرگە
رایگەیاند؛ سبەینێ تەمویلى هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگى 5 دەکرێت و رۆژى
پێنجشەممە 12ـى حوزەیرانیش دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى پێشمەرگە لە
بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ سبەینێ چوارشەممە 11ـی حوزەیران، هاوکاریی دارایی
هاوپەیمانان بۆ مانگى (5) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە دواى تەواوکردنى رێکارەکان رۆژی پێنجشەممە
12ـی حوزەیرانی 2025 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی
بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لەم مانگەدا 61375
ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێی هەژمارى منەوە هاوکارییەکەى هاوپەیمانان
وەردەگرن.
234 جار خوێندراوەتەوە