جارێکى تر نرخى زێڕ
لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى و گەشبینى بە دانوستانەکانى ئەمریکا و چین لە لەندەن،
بە هۆکارى دابەزینی کانزا زەردەکە دادەنرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ جارێکى
تر لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی زێر دابەزی، ، نرخی ئۆنسەیەکی بە رێژەی
0.5٪ دابەزی و نرخەکەی بوە سێ هەزار و 318 دۆلار .
بەپێی پێنوێنەکانى
بازاڕى زێڕ، نرخی هەر ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە لە
گرێبەستەکانی داهاتودا، بە سێ هەزار و 330دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
بازرگانان چاوەڕێی ئەنجامی
دانوستاندنەکانی نێوان چین و ئەمریکان لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان، ئەمەش وای
کردوە، ناجێگیریەکی زۆر لە نرخی زێڕدا دروست ببێت، هەروەک شرۆڤەکاران
پێیان وایە، ئەگەر دانوستاندنەکان ئەنجامی ئەرێنییان لێ بکەوێتەوە و ئەمریکا و
چین لەسەر بازنەیەکی بەرفراوانی کاروباری بازرگانی نێوانیان رێک بکەون، نرخی
زێڕ زیاتر دادەبەزێت..
90 جار خوێندراوەتەوە