ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، بەدەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک
بەڵگەنامەی گرنگ و پەیوەندیدار دە دامەزراوە گرنگەکانی ئیسرائیل، دەتوانن بە
خێرایی وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەریان.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نیشتمانیی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای دەستڕاگەیشتنیان بە کۆمەڵێک
بەڵگەنامەی گرنگ و پەیوەندیدار بە دامەزراوە گرنگەکانی ئیسرائیل، دەتوانن هێرش بکەنە
سەر دامەزراوە ئەتۆمییە نهێنییەکانی ئیسرائیل.
ئەنجومەنەکە هۆشدارییش
دەدات لەوەی، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان، ئەوا بە
خێرایی وەڵامیان دەبێت و هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئەوان.
هەڕەشەى
ئەوەشیکردوە، هەر هێرشێک بکرێتە سەر ژێرخانە ئابوریی و سەربازییەکانیان، ڕێک بە هەمان
قەبارەی هێرشەکە وەڵامیان دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
پێشتر دەستەی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاوی
کردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئێران، هەزاران بەڵگەنامەی ستراتیژیی زۆر نهێنی و هەستیاری
پەیوەست بە پرۆژە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل، دەست کەوتوە و تا ئێستا ئیسرائیل
لەو بارەیەوە بێدەنگىیی هەڵبژاردوە.
156 جار خوێندراوەتەوە