چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ
نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیار لەبارەى راگەیاندنى ئاگربەستى خێرا لە غەززە و کردنەوەى
تەواوى سنورەکان بدات بۆ گەیاندنى هاوکاریی و پێداویستى بۆ کەرتەکە.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەى ئەمڕۆ
پێنجشەممە، نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەى دۆخى مرۆیی لە غەززە کۆبونەوەیەک ئەنجام
دەدات، بڕیارە لەو کۆبونەوەیەدا داواى راگەیاندنى خێراى ئاگربەست و ئازادکردنى
تەواوى بارمتەکان بکرێت لەلایەن بزوتنەوەى حەمماسەوە، هەروەها تەواوى دەروازە سنورییەکانى
ئیسرائیل بکرێتەوە تا هاوکاریی و پێداویستى و هاوکارییە خێراکان بگات بە کەرتەکە.
لە کۆبونەوەکەدا
ئیسپانیا پرۆژەیاسایەک پێشکەش دەکات کە تێیدا ئیدانەى تەواوى سیاسەتى برسیکردنى
هاوڵاتییانى مەدەنى دەکات وەک یەکێک لە فشارەکانى جەنگ.
لە ئێستادا دۆخى مرۆیی زیاتر لە ملیۆنێک
هاوڵاتیی کەرتى غەززە لە قەیرانێکى قوڵدایە، نەتەوە یەکگرتەکان هۆشدارە دەدات کە
برسێتى لە غەززە گەیشتوەتە ئاستێکى بەرز و گەیاندنى هاوکارییەکانیش بەشێوەیەکى بەرچاو کەمى کردوە.
42 جار خوێندراوەتەوە