سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: لە چوارچێوەی دانوستانەكانی واشنتۆن لەگەڵ
تاران بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكی ئەو وڵاتە متمانەی راگرتن و كەمكردنەوەی پیتاندنی
یۆرانیۆم بە ئێران كەمتربوەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: متمانەی بە
تاران بۆ راگرتن و كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم كەمتر بوەتەوە كە ئەوەش لە
چوارچێوەی دانوستانەكانی واشنتۆن لەگەڵ تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكی ئەو وڵاتە گفتوگۆی
لەسەر كراوە.
رۆژی دوشەممەش لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنوسێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، پێشتر
وابیری كردوەتەوە كە دەتوانێت تاران رازیبكات پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت، بەڵام لە
ئێستادا متمانەم بۆ جێبەجێ كردنی ئەو كارە كەمتر بوەتەوە.
وتوشیەتی؛ ئێرانییەكانی هەمان جۆشوخرۆشی سەرەتای دانوستانەكانیان نییە،
ئێستا تەنها دەیانەوێت كات بەڕێبكەن، بۆیە ئەو كارێكی هەڵەیە و لە ئایندەدا
هەڵەكان دەبینرێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا جەختیكردوەتەوە، بەدەستنەهێنانی چەكی ئەتۆم
لەلایەن تارانەوە بڕیارە و بەو جۆرەش دەمێنێتەوە، بۆیە تا زوتر رێككەوتن ئەنجام
بدرێت باشترە و جەنگ لە ناوچەكە و خەڵكیش لە مردن دوردەخەنەوە.
139 جار خوێندراوەتەوە