کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد
ترەمپ زیاتر لە دوو هەزار سەربازی لە لۆس ئەنجلۆس جێگیرکردوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو
گرژییانەی لەو ویلایەتە دروستبوە.
هەواڵ:KNNC
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی
کۆشکی سپی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکا، دوو هەزار
سەربازی لە لۆس ئەنجلس جێگیرکردوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاڵۆزییانەی لەو ناوچەیە
دروستبوە.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ
لە (Truth Social) نوسیویەتی، ئەگەر دەسەڵاتدارانی فیدراڵی نەتوانن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن ئەوا
حکومەتی فیدراڵی دەستوەردان دەکات.
لەبەرامبەردا، گاوین نیوزۆم،
پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەم هەنگاوەی بە "ئیستفزازی و خۆنمایشکردن"
وەسفکرد و لە تویتەر نوسیویەتی: "جێبەجێکردنی دوو هەزار ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی
گرژییەکان زیاتر دەکات".
بۆ دوەم ڕۆژ لەسەریەک خۆپیشاندان
دژی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران دەستیپێکردوە و خۆپیشاندەران
ئاڵای مەکسیک و بورکینافاسۆ و چەند وڵاتێکی دیکەیان هەڵگرتوە.
161 جار خوێندراوەتەوە