غەززە؛ تەنها لە دوو رۆژی جەژندا، زیاتر لە 90 کەس کوژراون و لە 304 کەسی دیکەش بریندار بون

KNN : Kurdish News Network
06:39 - 07/06/2025
جیهان
+
-


سوپای ئیسرائیل لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی غەززە و سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە رایدەگەیەنن؛ لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەهۆی بۆردومانەکانەوە، جگە لە برینداربونی 304 هاوڵاتی، 95 کەسیش کوژراون.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی، وفا لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی غەززەوە ئاماری کوژران و برینداربونی هاوڵاتییانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە تەنها ئەمڕۆ لانیکەم 15 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە شەشیان منداڵ بون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بون.

هەروەها سەرچاوەکانی تیمی فریاگوزاری مەزەندەیان کردوە کە ژمارەی کوژراوان بەهۆی بۆردومانەکان لە چەند شوێنێکی دیکەی غەززە لە 30 کەس تێدەپەڕێت.

پێشتریش لە نەخۆشخانەکانی غەززەوە، لە یەکەم رۆژی جەژندا، گیانلەدەستدانی 56 هاوڵاتی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا پشتڕاستکرابوەوە کە 15 هاوڵاتییان لە کەمی ئاوارەکانی خانیونس ببو.

شایەنی باسە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە بەهۆی هێرشرکانی ئیسرائیلەوە  زیاتر لە 180 هەزار  هاوڵاتی کوژراو و بریندار بون لەوانەش ژمارەیەکی زۆریان  منداڵ و ژنن، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا  زیاتر لە11هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.

72 جار خوێندراوەتەوە