سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا راستگۆ نییە لە هەڵوێستەکانیدا
و تەنانەت بەڵێنی هەڵگرتنی سزاکانیش نادات، دەشڵێت: تاکە چارەسەر پیتاندنی یۆراینۆمە
لەسەر خاکی ئێران.
هەواڵ:KNNC
محەمەد باقر قالیباف،
سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران رایگەیاند، دەڵێت: ئەمریکا راستگۆنییە لە هەڵوێستەکانیدا،
ئەگەر هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی راستی دەدات، دەبێت دەستبەرداری رێبازی سەپاندن
و دەست تێكەڵكردن بێت لەگەڵ ئیسرائیل و سیاسەتە شکستخواردووەکانی ناتانیاهۆ.
قالیباف، لە وتەیەکدا پێش
دەستپێكردنی بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی شورا وتی: ئەمریکا باس لە کرانەوەی
ئابوری بۆ ئێران دەکات، بەڵام بە کردەوە، نەک هەر هەوڵ دەدات مافی پیتاندنی یۆرانیۆمان
لێ زەوت بکات، بەڵکو لە پێگەی خۆشەپێینەوە،
تەنانەت بەڵێنی هەڵگرتنی سزاکانیش نادات.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ
لۆژیکێکی عەقڵانی، رێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێندراوی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات.
جەختیشیکردەوە، تاکە چارەسەر رێککەوتنێکی راستەقینەیە کە هەموان تێیدا براوەبن،
ئێران ئامادەیە بۆ بونیادنانی متمانە بە سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی،
لەڕێی پاراستنی پیتاندن لەسەر خاکەکەی، لە
بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابوری
60 جار خوێندراوەتەوە