وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکا لە گفتوگۆیەکدا، ئێرانی بە گەورەترین سپۆنسەری تیرور لە
جیهاندا وەسف کرد و وتیشی: پێویستە تاران گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتەکانیدا بکات.
هەواڵ:KNNC
تۆمی بروس، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ـی ئەمەریکی بزوتنەوەی
حەماس و حزبوڵا و حوسییەکانی وەک شێرپەنجەیەک لە ناوچەکەدا وەسف کرد و
وتیشی، ئێران بۆ ئاژاوەنانەوە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە ئەو گروپانە
بەکاردەهێنێت و پشتیوانیان لێدەکات و ناهێڵێت لەناوبچن.
تۆمی بروس وتیشی: ئێران
گەورەترین سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا.
جەختی لەوەشکردوە، مەرجی
ڕێکەوتنی بەردەوام لەگەل ئێران ئەوەیە تاران گۆڕانکاری بنەڕەتی لە
سیاسەتە ناوچەییەکانیدا بکات.
پیشتریش دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ولاتانی کەنداو لە
وتارێکدا جەختی کردبوەوە لەوەی پێشمەرجی هەرچەشنە مامەڵەیەک لەگەڵ
ئێران ئەوەیە تاران دەست لە پشتیوانیکردنی میلیشیا چەکدارەکان لە ناوچەکەدا هەڵبگرێت.
57 جار خوێندراوەتەوە