ڕۆیتەرز: ڕوسیا 174 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی خستوەتە خوارەوە و بە موشەکیش کیێڤی کردوەتە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 06/06/2025
جیهان
+
-


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە شەوێکدا 174 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان خستوەتە خوارەوە، ئەمەش گەورەترین تێکشکاندی هێرشی ئۆکرانیایە لەم هەفتەیەدا، بۆ وەڵامی ئەو هێرشانەش بە موشەک هێرشێكی هاوشێوەی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیاش دەڵێت؛ 36 موشەکی بالیستیکیمان تێکشکاندوە.


هەواڵ:KNNC



ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە،  لە وەڵامی هێرشە گەورەکەی ئۆکرانیا کە بە  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرەبەیانی رۆژی شەممە کردەیە سەر روسیا،  مۆسکۆ هێرشێکی موشەکیی چڕی کردە سەر  کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و چەند شار و پارێزگایەکی تریشی کردە ئامانج.



بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، کە لە وەزارەتی بەگری روسیاوە وەریگرتوە، ئەو شوێنانەی روسیا کردونیەتیە ئامانج، شوێنی سەربازی و ژێرخانی چەکە بوە.



لای خۆیەوە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دوپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی توشی هێرشی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بوە و  452 هێرشی ئاسمانی کراوەوەتە سەریان، کە 45 یان موشەکی بالیستیکی و 407 کەی دیکەش لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بوە.

 

هەروەها ئەوەشیان خستوەتەڕو، کە توانیویانە لە وەڵامی هێرشەکاندا  36 موشەکی بالیستیکی و 199 فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی روسیا تێکبشکێنن.



 هاوکات ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ ڕایگەیاندوە، هێرشەکان دامەزراوە مەدەنی و نیشتەجێبونەکانیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم چوار کوژراو و 20 برینداری لێکەوتوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیان بە میترۆی شارەکە کەوتوە.

625 جار خوێندراوەتەوە