بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج یەك ملیۆن و (873) هەزار و (230) زیارەتكار
سەردانی سعودییەیان كردوە
هەواڵ: (KNNC)
دەستەی حەج و عومرەی سعودییە ئاشكرایكرد؛ ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی سەردانی
وڵاتەكەیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج كردوە لە یەك ملیۆن و (873) هەزار و (230) پێكهاتون،
كە یەك ملیۆن و (506) هەزار و (576) كەسیان لە دەرەوە و لەرێگە جیاوازەكانەوە بەرەو
مەككە بەڕێكەوتون.
رونیكردوەتەوە، ژمارەی ئەو خانمانەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی
سعودییەیان كردوە لە (877) هەزار و (841) زیارەتكار پێكهاتون، لەكاتێكدا ژمارەی
پیاوان لە (795) هەزار و (389) زیارەتكار پێكهاتون.
دەستەی حەج و عومرەی سعودییە ئەوەشیخستوەتەڕو، ژمارەی زیارەتكارانی گەشتە ئاسمانییەكان لە یەك ملیۆن و (435)
هەزار و (17) كەس پێكهاتون، هەروەها (66) هەزار و (465) زیارەتكار لەرێگەی وشكانی
و پێنج هەزار و (94) زیارەتكاری دیكە لەڕیگەی دەریاكانەوە سەردانی ئەو وڵاتەیان
كردوە.
150 جار خوێندراوەتەوە