پوتین پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی ڕوسیا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 06/06/2025
جیهان
+
-


سەرۆک روسیا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ڕوسیا کرد ، ستایشی کردون بۆ ڕۆڵی بنیاتنەریان لە پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتوری وڵاتەکەی و هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە  نیشتمانەکەیان  دەشڵێت؛ "ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت"


هەواڵ:KNNC



لە پەیامێکی پیرۆزبایدا، کە لە ماڵپەری کۆشکی کرملیندا بڵاوبوەتەوە، سەرۆکی روسیا فلادمین پوتین، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای لە هاوڵاتییە موسوڵمانەکانی وڵآتەکەی دەکات.



لە پەیامەکەیدا هاتوە؛ "ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت".


هەروەها پوتین جەختی کردوەتەوە. ئەمڕۆ موسڵمانان بە کردەوەی خێر و بەزەیی جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن، وە بە دڵسۆزییەوە گرنگی بەو کەسانە دەدەن کە پێویستیان بە یارمەتی و ڕەحمەتە.



لە بەشێکی دیکەی پەیەمەکەیدا دەڵێت؛ خۆشحاڵین کە ڕێکخراوە ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا دەکەن، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەکردنی نەوەکان و بەرەوپێشبردنی بەها خێزانییەکان دەدەن، هەروەها دەستپێشخەریی بەرفراوان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردە، ڕۆشنگەری، و کاری خێرخوازیدا جێبەجێ دەکەن.

89 جار خوێندراوەتەوە