ئینزاگی چیرۆكی كاری راهێنەرایەتی لەگەڵ ئینتەرمیلان كۆتایی پێهێنا

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 04/06/2025
وەرزش
+
-

سیمۆنی ئینزاگی لە پێناوی یانەی هیلالی سعودی چیرۆكی كاری ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كۆتایی پێهێنا.

هەواڵ:KNNC

 

پارە زۆرەكانی یانەی هیلال سیمۆنی ئینزاگی نەرم كردو ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە بە ڕێككەوتنی دو لایەنە گەشتەكەی لەگەڵ ئینتەرمیلان كۆتایی پێهێناو پەردەی لەسەر وێستگەیەكی سەركەوتویی ژیانی دادایەوە.

بڕیاری رۆیشتنی ئینزاگی لە ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان دوای تەنیا سێ رۆژ لە كارەساتی دۆڕاندنی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ هات كە تێیدا پاریس سانجێرمان وانەیەكی بێ بەرامبەری تۆپی پێی بە یانەكەی شاری میلانۆ وتەوە.

ئینزاگی لە ماوەی 4 وەرزەدا سەرپەرشتی ڕاهێنانی ئینتەرمیلانی كردو لە 217 یاریدا ڕاهێنەری ئەو یانە گەورەی ئیتاڵیا بوەو لەو ماوەیەشدا شەش نازناوی بۆ بەدەستهێنان.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە ڕێككەوتنی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی كردوەو موچەكەشی بۆ هەر ساڵێكی كاركردن لەو یانەیەدا 25 ملیۆن یۆرۆیە.

311 جار خوێندراوەتەوە