كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری
ئیتاڵی بە فەرمی پرۆسەی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەرازیلی دەستپێكرد.
وەرزش: KNNC
دوای دیاریكردنی بە ڕاهێنەری
نوێی هەڵبژاردەی بەرازیل بە ماوەیەكی كەم، كارلۆ ئەنچیلۆتی بە فەرمی كارەكەی لەگەڵ
خاوەن 5 نازناوی جامی جیهانی دەستپێكردو سەرپەرشتی یەكەم یەكەی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی
سەماكارانی سامبای كرد.
ڕاهێنانەكان لە سەنتەری
ڕاهێنانی یانەی كۆرەنتیانز بە ئامادەبونی كۆی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە كە ژمارەیان
25 یاریزانە ئەنجامدرا.
پێش دەستپێكردنی ڕاهێنانەكانیش
ئەنچیلۆتی پێشوازی لە یاریزانەكان كردو كۆبونەوەیەكی تایبەتیش لەگەڵ كاسیمیرۆ و ریچارلیسۆن
كۆیكردەوە.
یەكەم تاقیكردنەوەی ئەنچیلۆتی
لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیكوادۆر لە یارییەكی پاڵاوتنی مۆندیالی
2026 دەبێت و دوای 5 رۆژیش لەو یارییە سیلساو ڕوبەڕوی هەڵبژادەی پاراگوای دەبێتەوە.لە
ریزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشور بەرازیل بەكۆی 21 خاڵ لە پلەی چوارەمدایەو
10 خاڵیش لە ئەرجەنتینی پێشەنگەوە دورە.
413 جار خوێندراوەتەوە