پزیشکانی ناڕازی و دانەمەزراو لە هەولێر و سلێمانی گردبونەتەوە،
ناڕازییەکان داوای دەستپێکردنەوەی پلە بەندی و دانەمەزراوەکانیش داوای دامەزراندن
دەکەن.
هەواڵ:KNNC
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە پزیشکانی دانەمەزراو لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
گردبونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی
کوردستان ژمارەیان نزیکەی هەزار و 600 پزیشکە، بەڵام تا ئێستاش حکومەتی هەرێمی
کوردستان و وەزارەتی تەندروستی دامەزراندنی پزیشکانیان بە جدی وەرنەگرتوە و کاری
پێویستیان نەکردوە.
دەشڵێن: ماوەی زیاتر لە چوار مانگە پزیشکان لە شوێنەکانی خۆیان قەتیس بون و
ماوەی یاسایی کارکردنیان کۆتایی هاتووە و پێویست دەکات، پلەبەندی دەستپێبکاتەوە.
پزیشکانی ناڕازی و دانەمەزراو نا ئومێدبون لە بەڵێنەکانی وەزارەتی
تەندروستی و دەڵێن: تەواوی سیستمی پلەبەندی پزیشکی تێکداوە و لە خەمی جدیدا نییە.
هۆشداریش دەدەنە حکومەت، کە پزیشکانی ناڕازی نەخۆشخانەکان چۆڵ دەکەن و هاوشانی
پزیشکانی دانەمەزراو دێنە سەر شەقام و بایکۆت دەستپێدەکەن.
هاوشێوەی هەولێر، پزیشکانی ناڕازی و دانەمەزراو لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە
سلێمانی گردبونەوە، داوا
دەکەن، هەوڵی جدی بدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و پەلە بکرێت لە
دامەزراندنی پزیشکانی دەرچوی ساڵی 2024ـی زانکۆکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ
ئەوەى مافى ئەوان و دانەمەزراوەکانیش نەفەوتێت، بە گەڕانەوەیان بۆ شار و ناردنی
تازە دامەزراوەکان بۆ دەرەوەی شارەکان.
162 جار خوێندراوەتەوە