دەزگای ئاسایشی هەرێم: دەستمان بەسەر دو كیلۆ گرام كریستاڵدا گرتوە

KNN : Kurdish News Network
06:38 - 04/06/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی بەسەر دو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵدا گرت.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە رۆژی (2025/6/3) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و لە سنوری سلێمانی، هێزەكانیان توانیویانە دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.


دەشڵێت: لە كاتی دەستگیركردنی دو تۆمەتبارەكەدا، دەستبەسەر دو كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دو ئۆتۆمبێل کە بۆ گواستنەوەی ماددەکە بەکارهاتبون، بگرن.


ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەبڕیاری دادوەر و بەماددەی (25)ـی یاسای  بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان، تۆمەتبارەكان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

108 جار خوێندراوەتەوە