ئاسایشی سۆران رایدەگەیەنێت: بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دراو؛ دیناری
عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی ساختە پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە یەكێك لە
تۆمەتباران خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و دو كەسەكەی دیكەیان دانیشتوی توركیان.
هەواڵ: (KNNC)
بەشی ناوشاری بەڕێوەبەرایەتی ئاشایشی سۆران بڵاویكردەوە؛ بە
تۆمەتی ساغكردنەوەی دیناری ساختە لە جۆری (25) هەزاری و (50) هەزار دیناری عێراقی سێ
تۆمەتباریان بەناوەكانی (ا، ا، م) دانیشتوی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان، (ا، ب،
م) و (ر، ا، ح) دانشیتوی سۆران دەستگیركردوە.
رونیكردوەتەوە، دو تۆمەتبارەكەی دیكە كە كاریان ساغكردنەوەی (100$)
دۆلاری ئەمەریكی بوە، بەناوەكانی (م، خ، م) و (ب، ی، ح) دانیشتوی شاری شەمزینانی
توركیان، دەستگیركردوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاشایشی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی
یاسای ژمارە (271)ـی سزادانی عێراق،
پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و روبەڕوی
دادگا کراونەتەوە.
137 جار خوێندراوەتەوە