دەستەی گەشتوگوزار: چاوەڕواندەکەین لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 04/06/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ئامادەکاری تەواویان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کردوە و پێشبینی دەکەن لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێم بکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ایگەیاند: بەمەبەستی پێشوازییکردنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئامادەکاری تەواویان بۆ کراوە.

وتیشی: ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستی حکومى و تایبەت كراون و پێشبینی دەکەن لە رۆژانى جەژنى قوربان زیاتر لە 300 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکانى ھەرێمى کوردستان بکەن.

ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان سەدان ھەزار گەشتیار بەتایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەتیش ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.

96 جار خوێندراوەتەوە