عراقچی: وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمەریكا دەدەینەوە

KNN : Kurdish News Network
06:26 - 03/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانیان وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمەریكا دەدەنەوە و دەشڵێت: ئامادەم كار بۆ دروستكردنی متمانە بكەن كە پیتاندنی یۆرانیۆم نابێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لەچەند رۆژی داهاتودا وەڵامی پێشنیازەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەدەنەوە.


وتیشی: بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، تاران داوای مۆڵەت لە هیچ كەس و وڵاتێك ناكات، بەڵام ئامادەیە كار بۆ دروستكردنی متمانە بكات كە پیتاندنی یۆرانیۆم نابێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم.


پێشتر ئەکسیۆس، ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە؛ ناوەندێکی هەرێمی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم بەسەرپەرشتی ئەمەریکا بنیات دەنرێت و ئێران دەبێت بە ئەندام،  بەوشێوەیە دەتوانێت وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەرهەم بهێنێت، بەڵام بەو مەرجەی تاران هەمو چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت.

247 جار خوێندراوەتەوە