ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەش
پرسی موچەی فەرمانبەرانە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە تەوەری
یەکەمدا لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆدەکرێت.
لە تەوەری دووەمیشدا، نوسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان تایبەت
لە لێخۆشبون لە پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کوڕ و کچی شەهید، تاوتوێدەکرێت.
تەوەری سێەم و کۆتایی دانیشتنە ئاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
تایبەتە بە خستنەڕوی نوسراێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری تایبەت بە گرێبەستی
کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی رۆژانە.
96 جار خوێندراوەتەوە