دوای
ڕاگەیاندنەکەی قەتەر و میسر بۆ گەیشتن بە
ئاگربەست، بزوتنەوەی حەماس پێشوازی لە پێشنیازەکانی ئەو دوو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، ئامادەیە دەستبەجێ بچێتە ناو خولێکی
تری دانوستانی ناڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ یەکشەممە
لە ڕاگەیاندراوەکەی بزوتنەوەی حەماسدا
هاتوە؛ پێشوازی لە بەردەوامی هەوڵەکانی قەتەر و میسر دەکەن بۆ کۆتاییهێنان
بەو شەڕە داگیرکەرییەی کە دژی گەلەکەیان لە کەرتی غەززە بەرێوە دەچێت.
بزوتنەوەکە
ئامادەیی خۆی دوپاتکردەوە بۆ دەستبەجێ دەستپێکردنی خولێکی دانوستانی ناڕاستەوخۆ بۆ
گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکیەکان و دەستەبەرکردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی
غەززە و کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی.
ئەم ڕاگەیاندنە
دوای ئەوە هات کە قەتەر و میسر کە ناوبژیوانی سەرەکی دانوستانەکانن ڕایانگەیاند ؛
هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە زیاد دەکەن.
ئەمە لە
کاتێکدایە خولی پێشوی دانوستانەکان بەهۆی ناکۆکی لەسەر بڕگە سەرەکییەکانی وەک کشانەوەی
تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و چارەنوسی بارمتەکان شکستی هێنابو.
152 جار خوێندراوەتەوە