کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە
سوریا خێراتر بوە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە چەند قۆناغدا دو
بنکەی سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا جێهێشتوە.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوری بۆ مافەكانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مەریكا له ناكاو له هه‌ر دو بنكه‌ی
سه‌ربازیی كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و كارگه‌ی غازی كۆنیكۆ كشاونه‌ته‌وه.
ڕوانگەکە ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا لە 18ـی ئایاری ئه‌م ساڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو
و قۆناغ به قۆناغ هێزه‌كانی له‌و دو شوێنه كشاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی
كشانه‌وه‌كه له دو ڕۆژی ڕابردودا خێراتر بووه و ئه‌م كشانه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین
جموجۆڵی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، لە دوای ڕوخانی
دەسەڵاتی ئەسەد.
رونیشی كردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو بنكه‌كه، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش
به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
101 جار خوێندراوەتەوە