بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک لە
شاری مەرمەریسی تورکیا ڕویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 68 کەسی دیکەش
بریندار بون، بەڵام هیچ زیانیکی ماددی لێنەکەوتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە کاتژمێر 2:17 خولەکی بەرە بەیانی ئەمڕۆ
بومەلەرزیەکە بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە شاری مەرمەریس لە موغلای
وڵاتی تورکیا رویدا و هیچ زیانێکی ماددی لێنەکەوتەوە، بەڵام عەلی یەرلیکایا، وەزیری
ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە بوومەلەرزەکە رایگەیاند، بەهۆی ترس
و خۆهەڵدانەوە 68 کەس بریندار بون.
وەزیری نوخۆی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەکە لە
پارێزگاکانی دەوروبەری شاری مەرمەریس هەستی پێکراوە، ئافاد و سەرجەم تیمەکانی
دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان بە هەماهەنگی پارێزگارەکان گەڕانی مەیدانیان بۆ
تۆمارکردنی زیانەکان ئەنجامداوە.
ئەو وەزیرە رونیکردەوە، بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان
هیچ وێرانکارییەک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لە شارەکەدا نەبوە، بەڵام بەهۆی ترس
و هەڵهاتنەوە 69 کەس برینداربون کە یەکێکیان گاینی لەدەستداوە.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە کچێکی تەمەن 14 ساڵان بوە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە گوازرایەوە
بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی تیمە پزیشکییەکان گیانی لەدەستدا.
134 جار خوێندراوەتەوە