ئەنجومەنی وەزیران بە فەڕمی داوای داخستنی كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:29 - 01/06/2025
جیهان
+
-



 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و لە ژێر ڕۆشنایی نوسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق داوادەکات ، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك بهێنرێت.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم ، بڵاویکردوەتەوە، دوای ئاسایشی هەولێر، ئەنجومەنی وەزیرانیش داوای داخستن و قەدەغەکردنی بازاری دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات.


وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، کە تێیدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، کاربکرێت بۆ داخستن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان کاردەکەن.


ئەو داواکارییەی ئەنجومەنی وەزیران  لە ژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان کراوە.


پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردبوە، کۆمپانیای فۆرێکس و دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێگەپێدراو نین و مۆڵەتی فەرمیان نییە،

144 جار خوێندراوەتەوە