پزیشکانی بێسنور، رێکخراوێکی
هاوکاری خێرای ئەمریکی بەوە تۆمەتباردەکات کە بوەتە هۆکاری کوژرانی هاوڵاتیانی غەززە
لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوی پزیشکانی بێسنور بڵاویکردوەتەوە، لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان
لەلایەن دامەزراوەی غەززەی مرۆیی ئەمەریکی، قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبوە، بەهۆیەوە
سوپای ئیسرائیل تەقەیان لە فەڵەستینییەکان کردوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەڵەستینی
کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی
هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی دابەشکردنی هاوکارییەکان 31 کەس کوژران و
176 کەسی دیکە بریندرابون.
لەبەرامبەردا، ڕێکخراوە
ئەمریکە و هێزەکانی ئیسرائیل ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردوتەوە، بەڵام ڕێکخراوی پزیشکانی
بێسنور و چەند لایەنێکی دیکە پشتڕاستیان کردوتەوە کە بریندارەکان لە کاتی وەرگرتنی
هاوکاری تەقەیان لێکراوە.
133 جار خوێندراوەتەوە