نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:26 - 31/05/2025
ئابوری
+
-

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەمە، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: KNNC

 

ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 62 دۆلار و 78 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی یەک دۆلار دابەزیوە.

 
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 60 دۆلار 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

128 جار خوێندراوەتەوە