توركیا: ساڵانە عێراق بەبەهای 29 ملیۆن دۆلار زەیتونمان لێ دەكڕێت

KNN : Kurdish News Network
04:10 - 29/05/2025
ئابوری
+
-

لە ریزبەندی ئەو (110) وڵاتەی زۆرترین زەیتون لە توركیاوە هاوردە دەكەن عێراق بەبەهای زیاتر لە (29) ملیۆن دۆلار  لە پلەی دوەمدایە.

 

هەواڵ: (KNNC)


یەكێتی هەناردەكارانی كشتوكاڵی توركیا بڵاویكردوە؛ لەماوەی حەوت مانگی رابردودا رێژەی زەیتونی خواردن بۆ وڵاتانی جیهان لە (33%) زیادی كردوە و بڕەكەی لە نێوان ساڵانی (2024 - 2025) لە (48) هەزار تۆنەوە بۆ (64) هەزار تۆن بەرزبوەتەوە، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی كە دراوە گران بەهاكان (عملة صعبة) بەدەستبهێنن.   


بەپێی ئەو ریزبەندییەی خستویەتەڕو، لە هاوردەكردنی زەیتونی رەش ئەڵمانیا پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەی بەبەهای (32) ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە، دوای ئەویش عێراق لە پلەی دوەمدایە و بەبەهای (23) ملیۆن و رۆمانیا بەبەهای (17) ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدایە.


یەكێتی هەناردەكارانی كشتوكاڵی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهەمان شێوە، بۆ هەناردەكردنی زەیتونی سەوز، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەم بەبەهای نۆ ملیۆن دۆلار، عێراق بەبەهای (6.8) ملیۆن دۆلار لە پلەی دوەمدایە و ویلایەتە یەكگرتوەكاانی ئەمەریكاش بەبەهای (4.5) ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا.

230 جار خوێندراوەتەوە