نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:07 - 30/05/2025
ئابوری
+
-

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەمە، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان نزیکەی دوو دولار دابەزینیان تۆمارکردوە

 

ئابوری: KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 63 دۆلار و 84 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 60 دۆلار 60 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە هەمان شێوە بە نزیکەی دوو دولار دابەزیوە نرخەکەی لە چاو ڕۆژی ڕابردودا.

486 جار خوێندراوەتەوە