نرخی زێڕ دابەزینی
تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3339 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.5% دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3339.13
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی
داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.8% دابەزینی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک
گەیشتوەتە 3337.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی زێڕ،
دوای ئەوەی هات کە دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکا وادەی 9ـی تەموزی دیاریکرد بۆ
ئەنجامدانی رێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە ڕێژەی
0.3% دابەزی و گەیشتە 33.36 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.1% بەرزبوەوە
و گەیشتە 1095 دۆلار و 90 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک.
711 جار خوێندراوەتەوە