دوای گرتنەبەری چەندین رێكاری دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر، وەزرارەتی
تەندروستی حكومەتی هەرێم حاڵەتێكی دیكەی توشبون بەتای خوێن بەربونی لە رانیە
راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حاڵەتێكی دیكەی
توشبون بەتای خوێن بەربون لە رانیە تۆماركراوە كە توشبوەكە بەركەوتەی ئاژەڵی توشبو
بوە، پیاوێکی دانشتوی ناحیەی بۆسکینە، تەمەنی (29) ساڵە و پیشەی ئاژەڵدارە.
رونیكردوەتەوە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانی،
چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا توشبوەكە لەژێر
چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی
جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی
خۆپارێزی و لەکاتی هەبونی گومان و
دەركەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە،
هەروەها بەرکەوتوانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی
ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
راشیگەیاندوە: بەگومانی توشبون بە تای خوێن بەربون، چەندین حاڵەت لەهەرێمی
كوردستان هەبون، بەڵام دوای وەرگرتنەوەی پشكنییەكان دەركەوتوە لە دو مانگی
رابردودا تەنها چوار حاڵەت تۆماركراوە كە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی یەكێك لە
توشبوەكان گیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوانی دیكە چاك بونەتەوە و نەخۆشخانەیان
جێهێشتوە.
179 جار خوێندراوەتەوە