نەیجیریا: ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەكە بۆ 88 كەس بەرزبونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:52 - 30/05/2025
جیهان
+
-

باران بارینێكی بەخوڕ نەیجیریای گرتوەتەوە و بەهۆیەوە شارۆچكەی مۆكوای ژێر ئاوكەوتوە، هاوكات ژمارەی لافاوەكە بۆ (115) گیانیان لەدەستدان بەرزبوەتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


حسێن عیسا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی باری نائاسایی لە نەیجیریا بە بەمیدیاكانیان راگەیاندوە: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوەوە شارۆچكەی مۆكوای لە نەیجیریای گرتوەتەوە لافاوێكی گەورە درستبوە و بەتەواوی شارۆچكەكە ژێر ئاو كەوتوە، وتیشی:  تا ئێستا (115) كەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەكانیشیان بەردەوامن لە گەڕان بەشوێن لێقەوماواندا.

 

ئاشكرایكردوە، تا بەبەرە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەی گیان لەدەستدان ژمارەكەیان تەنها (36) كەسبون، بەڵام دواتر تیمەكانیان ژمارەیەكی دیكەی لە قوربانیان دۆزیوەتەوە.

 

پێشتر ئیبراهیم حسێن، وتەبێژی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی رایگەیاندبو: چاوەڕێ دەكەن كە ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرز ببێتەوە، چونكەتیمەكانی فریاگوزاری لە چەند شوێنێكی جیاواز جێگیر كراون.

 

نەیجیریا؛ خاوەنی زۆر ترین ژمارەی دانیشتوانە لەسەر ئاستی كیشوەری ئەفریقا، بەردەوام و لە وەرزی بارانباریندا روبەڕوی باران بارینی بەخوڕ و لافاوی زۆر دەبێتەوە، زانایانی بورای كەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە؛ گۆڕانی کەشوهەوا هۆكارە بۆ رودانی روداوە سەختەكانی کەشوهەوا.


بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی ئیدارەی فریاکەوتن، لە ساڵی (2024)ـدا زیاتر لە هەزار و (200) كەس لە (36) ویلایەتی نەیجیریادا بەهۆی دروستبونی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و (200) هەزار کەسی دیكەش ئاوارەبون.

149 جار خوێندراوەتەوە