وەزیری دەرەوەی ئێران
هۆشداری دەداتە لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەک، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا راپۆرتی
ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی مهر
بڵاویکردوەتەوە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ
رافایل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەنجامداوە، عراقچی هۆشداری داوەتە گرۆسی
لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتودا هۆشداری بداتە وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە هەر جۆرە
هەوڵێکی سیاسی دژی ئێران.
هەروەها، داواشی لە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی وژەی ئەتۆم کردوە راستییەکان بخاتەرو تا ناوەندە نێودەوڵەتییەکان
بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان لە دژی گەلی ئێران هیچ هەنگاوێک نەنێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندوە،
کاردانەوەیان دەبێت دژی هەر جۆرە هەوڵێکی نەگونجاو لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە،
هەروەها دەبێت بەرپرسیارییەتی هەر دۆخێک هەڵبگرن.
100 جار خوێندراوەتەوە