ئەنچیلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل جامی جیهانی دەوێت

KNN : Kurdish News Network
12:43 - 27/05/2025
وەرزش
+
-

كارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت: ئامانجم بردنەوەی نازناوی جامی جیهانییە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل.

 

هەواڵ:KNNC

 

یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا كارلۆ ئەنچیلۆتی وەكو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی یەكەم بەمیدیاكان ناساند.

 

سەرەتا ئەنچیلۆتی باسی لە ئامانجەكانی لەگەڵ بەرازیل كردو وتی: بەدڵنیایەوە سەرنجەكانیان لەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیالی ساڵی داهاتو كۆدەكەنەوە.

 

ئەنچیلۆتی وتویشیەتی: شانازی دەكات كە بوە بە ڕاهێنەری باشترین هەڵبژاردەی جیهان و لە خەونی بەرازیلیەكانیش بۆ بەدەستهێنانی شەشەم نازناوی مۆندیال بەشدارە.

 

ئەزمونی ئەنچیلۆتی لەگەڵ سیلیساو لە پێنجی مانگی داهاتودا دەستپێدەكات، كاتێك لە یارییەكی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر.

 

بەرازیل لە پاڵاوتنی مۆندیالدا ریزبەندی چوارەمی بەكۆی 21 خاڵ و بەجیاوازی 10 خاڵ لە ئەرجەنتینی پێشەنگ گرتوە.

286 جار خوێندراوەتەوە