دەستەی دیپلۆماسی روسیا لەسوید ئاشكرایكرد كە
باڵیۆزخانەكەیان لەستۆكهۆڵمی پایتەخت ڕوبەڕوی هێرشی درۆنی بوەتەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردنەوە ؛
لەهێرشەكەدا لەبری موشەك كیسێكی پڕ بۆیاخ بەردراوەتە خوارەوەو بەوەش حەوشەی باڵیۆزخانەكە بۆیاخاوی بووە.
لەئاستی مەیدانیدا دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا بڵاویانكردەوە ؛ روسیا
گەورەترین هێرشی ئاسمانی كردوەتە سەر وڵاتەكەیان كەتیایدا 805 فرۆكەی درۆن و 13
موشەك بەكارهێنراون .
لە ئێستادا ڕووسیا
نزیکەی لە 20%ی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە و خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە
سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگەوە بە دەیان هەزار کەس کوژراون و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون
و لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییشەوە ئەم جەنگە بە خوێناویترین جەنگ لە ئەوروپا دادەنرێت.
1001 جار خوێندراوەتەوە