ناوت بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوە؟ دەتوانی تانە بدەی

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 01/09/2025
کوردستان
+
-

 پەروردەی سلێمانی ئاگاینامەیەکی بڵاو کردەوە لەسەر ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوە

 

هەواڵ: KNN

لیژنەی( فۆڕمی زەوی فەرمانبەرانی) دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە ئاگاداریەکی لەسەر ناو نەهاتنەوەی بەشێک لە مامۆستاو فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاو کردەوە.

بە پێی بڵاوکراوەکە هاتوە "ئاگاداری سەرجەم بەشەکانی دیوان ئەکەین  هەر مامۆستاو فەرمانبەرێک دەیەوێ پەڵپ(اعتراض ) بگرێ لە دەرنەچونی ناوەکەی  لە تیروپشکی ئەلەکترۆنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی  ئەوا دەبێت داواکاریەکی نوسراو بۆ لیژنەکەمان بنوسێت ( وەک ئەو شێوازەی لەگەڵ ئەم ئاگادارییەدا بۆتان ڕەوانە دەکەین ) تا ئێمەش سەرۆکایەتی شارەوانی  سلێمانی لێ ئاگادار بکەینەوە.


دەشڵین ئەو کەسانەی پەڵپ دەگرن دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت.

١- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی
٢- کارتی زانیاریەکەی سەنتەری شاری سلێمانی بێت
٣- کۆی خاڵەکانی کەمتر نەبێت لە کەمترین  خاڵی دەرچو لە تیرو پشکەکە بەجۆرێک زانیاری کەمترین خاڵی دەرچو  لای ئێمە نیە و لای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیە بۆیە ئەو بەراوردکارییە  بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی بەجێدەهێڵرێت.

دەشڵین: دوامۆڵەت بۆ گەڕانەوی داواکارییەکان ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری  ٤ /٩ / ٢٠٢٥

7576 جار خوێندراوەتەوە