دوو موچە وەردەگرن...موچەی کارمەنەدانی گرێبەستی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 07/09/2025
ئابوری
+
-


لە چەند رۆژی ئایندەدا، موچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرمانبەرانە دو موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن، کە جگە لە موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ، موچيیەکی ساڵی پاریش وەردەگرن.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە،  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، بەم نزیکانە فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکان، ئەوانی موجەی مانگی شەشیان وەرنەگرتوە، موچەکانیان دابەشدەکرێت.



ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی حەوتی  ساڵی پارەوە بە شێوەی گرێبەست دامەزراون، موچەکانیان دابەشدەکرێت و بەم نزیکانە لیستی دابەشکردنی موچەکانیان بە گوێرەی وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە.



وتوشیەتی؛ جگە لە فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە  و خوێندنی باڵا کە وەریانگرتوە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە ماوەن موچەی مانگی شەش وەرگرن، بەم نزیکانە لیستی دابەشکردنی موچەکانیان بڵاودەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەسکردوە ئەو فەرمانبەران، جگە لە موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ، موچەیەکی دیکەی ساڵی پاریش وەردەگرن.



بڕیار نامیق- سلێمانی








488 جار خوێندراوەتەوە