یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی مانەوەی جولیان ئەلڤارێزی
هێرشبەری ئەرجەنتینی لە یانەكەدا ڕاگەیاند.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەی ماركا-ـی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە،
ئەتلەتیكۆ مەدرید روبەڕوی شەپۆلی هەوڵەكانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز
بۆتەوەو بەهەمو نرخێك ئامادەی فرۆشتنی نییە.
ماركا بڵاویشیكردۆتەوە هیچ دەرفەتێك بۆ پەیوەندیكردنی
ئەلڤارێز بە ریزەكانی بارسێلۆناوە نییەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە وەرزی نوێ لە ریزەكانی
رۆخی بلانكۆس دەستپێدەكات.
ئەلڤارێز لەیەكەم وەرزی یاریكردنی لە ئەتلەتیكۆ
مەدرید بوە خاوەن تۆمارێكی باش، بەجۆرێك 29 گۆڵی لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكان
تۆماركردوە كە 17یان لەخولی ئیسپانیادایە.
ئەلڤارێز هاوینی ساڵی رابردودا بە 95 ملیۆن یۆرۆ
لە یانەی مانچستەرسیتیەوە پەیوەندی بەئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد، لەكاتێكدا لە ساڵی
2022 بە 14 ملیۆن پاوەند ریزەكانی ریڤەرپلەیتی وڵاتەكەی بەرەو مانچستەرسیتی بەجێهێشتبو.
623 جار خوێندراوەتەوە