ڕوانگەى سورى: ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدا گەیشتە 200 کەس

KNN : Kurdish News Network
12:15 - 16/07/2025
کوردستان
+
-

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، ژمارەی کوژراوانی شەڕ و گرژییەکانی سوەیدا لەنێوان سوپاى سوریا و چەکدارەکانى دروزەکان گەیشتە زیاتر لە 200 کەس.

 

لە راگەیەنراوێکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەى شەڕ و پێکدادانە چەکداریەکانى چەند رۆژى رابردوى نێوان سوپاى سوریا و چەکدارەکانى دروزەکان ژمارەى کوژراوەکان 200 کەسى تێپەڕاندوە و بەپێى زانیاریە بەردەستەکانیش 93 کوژراو ئەندامى هێزەکانى سەر بە سوپاى سوریان.

 

روانگەى سورى ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانەوە ناتوانرێت پێداویستی لە دەرەوەی شارەکە بگەیێنرێت و نیگەرانی هەیە سەبارەت بە کەمبوونەوەی خۆراک و دەرمانی پێویست، هاوکات چەندین هێڵی کارەبای گەورە لەکارخراون و بەهۆیەوە کارەبا لە گەڕەکەکانی شاری سوەیدا و ڕیفی ڕۆژئاوای ئەو شارە پچڕاوە و وێستگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکردن وەستاون.

49 جار خوێندراوەتەوە