کۆمپانیای (DNO) بەرهەمهێنانی نەوتی لە دوو کێڵگە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆى زاخۆ ڕاگرت، راشیدەگەیەنێت راگرتنى کارەکان بەهۆى زیانەکانى هێرشە درۆنیەکانەوە بوە.
بەپێى ڕاگەیەنرێکى کۆمپانیای (DNO)ى نەرویجى، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سێ درۆن دوو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور و بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە وەستاوە.
ئاماژە بەوەش دەکات هێرشەکان جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و یەکێک لە درۆنەکان کۆگای عەمبارکردنی نەوتی بە ئامانج گرتووە.
هاوکات لە راگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانى (6:00 و 6:15) لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو یەکەم هێرش ئەونجامدراوە و لە کاتژمێر (7:00) لە رێگەی درۆنێکی ترى بۆمبڕێژکراوەوە دوەم هێرش ئەنجامدراوە.
کۆمپانیای DNOى نەرویجی گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەمهێنانى نەوتدا لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە و لە سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ڕۆژانە زیاتر لە (82.000) هەشتاو دوو هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێناوە.
30 جار خوێندراوەتەوە