رێککەوتنی سەرەتایی کرا.. ئەمڕۆ هەرێم وەڵامی بەغداد دەداتەوە و ئێوارەش تاوتوێی رێککەوتنەکە دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:12 - 16/07/2025
کوردستان
+
-

دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و لە کۆبونەوەکەی شەوی رابردودا وەرەقەیەک ئامادەکراوە و رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر کراوە.

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن دەڵێت: وەرەقەکە نێردراوە بۆ هەرێم و ئەمڕۆ هەرێم وەڵامی دەداتەوە و ئێوارە دەچێتەوە نێو کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بە پەسەندکردنی رێککەوتنەکە، دەستدەکرێت بە خەرجکردنی موچە و رێککەوتنەکەش تاکۆتایی ئەمساڵە.

 

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەبارەی ئەو رێککەوتنە سەرەتاییەوە بدرێت و پەسەند بکرێت.

 

بەپێی رێککەوتنەکە هەرێم لەسەرو 100 ملیار دینارەوە داهاتی ناوخۆ رادەست دەکات و بۆ نەوتیش بڕی 220 هەزار بەرمیل نەوت رادەست دەکات و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت.

 

کەی ئێن ئێن بەردەوام بەدواداچون بۆ وەرگرتنی وەڵامی هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو رێککەوتنەکە دەکات.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

157 جار خوێندراوەتەوە