شارەزایەکی
کەشەوهەوا رایدەگەیەنێت،بەهۆی کاریگەری بارستە هەوای دەریای ناوەراست، لە ئەمرۆوە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن و
لە هەندێک ناوچەش ئەگەری باران بارین هەیە.
هەواڵ:KNNC
ئاراس جەباز، شارەزای کەشوهەوا پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتو بڵاوکردوەتەوە، ناوبراو
ئاماژە بەوەدەکات؛ ئەم شەپۆلە گەرمای بەتینە بۆ چەند ڕۆژێک نامێنێت و پلەکانی گەرماش لە ئەمڕۆوە
دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.
هەروەها
پێشبینیش دەکات، لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای هەولێر و
دەڤەری بادینان و ئیدارەی سۆران و سنوری پارێزگای سلێمانی بارانی هاوینەیی دروستببێت
و هەورە بروسکەش چالاکە بێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە رێژەی بارانەکە بەگشتی کەمەبێت، ڕەنگە لە چەند
ناوجەیەک کە وەک خۆی دەلێت ناتوانرێت بە ودری دیاری بکرێت لە چەند شوێنێکیشدا رێژەیەکی
زۆر باران ببارێت بە شێوەی تاوە بارانی بەخوڕ.
ئاراس جەبار، دەشڵێت ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەیە بەهۆی
هەورەبروسکەوە لە دەشتایەکان و ناوچە شاخاوییەکان.
رونیشیکردوەتەوە بە گشتی پلەکانی گەرما
لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی داهاتو، کە
دەکاتە 20/7/2025 لە ئاستێکی ئاسای هاوینەدا
ئەمێنێتەوە و دواتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە و گەرماکە لەسەر
ناوچەکانمان بەتین ئەبێتەوە
1505 جار خوێندراوەتەوە