کەی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکەوە
زانیویەتی، هەرێمی کوردستان بە وردەکاریی ئەو رێککەوتنەی شەوی رابردو ئەنجامدرا،
ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کرد.
ئەم رێککەوتنە دەبێتە بنەمایەک بۆ خەرجکردنی
موچەی مانگی 5 و 6، بۆ موچەی مانگەکانی دیکە هەردو وەفدی دانوستانی نێوان هەرێم و
بەغداد، لەسەر وردەکاری ئیدارەدانی دۆسییەی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەست بە گفتوگۆ
دەکەن.
کەی ئێن ئێن زانیویەتی، ئەمەریکا لە یەکەم
رۆژی دانوستانەکانەوە چاودێری و بەشداریی کۆبونەوەکانی هەردو وەفدی هەرێم و بەغدای
کردوە.
سلێمانی – بڕیار نامیق
445 جار خوێندراوەتەوە