ئاوی بەنداوی دوکان نزیکەی 20 مەتر دابەزیووە

KNN : Kurdish News Network
02:33 - 16/07/2025
کوردستان
+
-

 بەهۆی گۆڕانی ئاو و هەوا و کەمبارانییەوە، لە کۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، تەنیا یەک ملیار و 750 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکان گلدراوەتەوە.

هەواڵ:KNNC

بەھۆی گۆڕانی ئاو و ھەوا و کەمبارانییەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان کە گەورەترین بەنداوی ھەرێمی کوردستانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و ئەمەش مەترسی کەمئاویی دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکان بەھۆی کەمبارانییەوە تەنیا 240 ملیمەتر ئاو چووەتە ناو بەنداوی دوکان و بەھۆیەوە ئاوی بەنداوەکە بۆ نزیکەی 20 مەتر دابەزیووە و ئەمەش وایکردووە کە بەشێکی زۆری لێواری بەنداوەکە وشک ببێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا لە کۆی حەوت ملیار مەتر سێجا تەنیا یەک ملیار و 750 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکان گلدراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ئاوی بەنداوەکە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق بەردەرێتەوە بەجۆرێک سەرەتا لە ڕێگای شارەدێی تەقتەق لە سنووری قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر درێژدەبێتەوە بۆ قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک و لەوێشەوە تێکەڵ بە ڕووباری زێی گەورە دەبێت و دەڕژێتە ڕووباڕی دیجلە.

131 جار خوێندراوەتەوە