داڤید ئەنچیلۆتی كوڕی
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر ، لەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەكی گەورە نزیك دەبێتەوە.
وەرزش:KNNC
دوای ئەوەی كارەكەی ئەنچیلۆتی
لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی هاتو ، لەمرۆوە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی
بەرازیل وەردەگرێت، داڤیدی كوڕی بێكار ماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵ
داڤید ئەنچیلۆتی كەلەیانەی ریاڵ مەدرید یاریدەدەری باوكی بو ، لەئێستادا زۆر نزیكە
لەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆتلەندی.
داڤیدی تەمەن 36 ساڵ وەك
یاریزان لەهێڵی ناوەراست یاری كردوەو لەتەمەنی 22 ساڵیدا بڕونامەی لەزانستەكانی وەرزشدا
بەدەستهێناوەو لەساڵی 2012شدا وەك راهێنەری توانای جەستەیی لەیانەی پاریس سان جێرمان
كاری كردوە.
دواتر و لەساڵی 2016 بڕوانامەی
راهێنانی (ئەی) لەیەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەدەستهێناوەو لەیانەی بایرن میونشنیش
بوە یاریدەدەری باوكی.
358 جار خوێندراوەتەوە