سوریا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ کەمکردنەوەی سزاکان دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 24/05/2025
جیهان
+
-

سوریا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر وڵاتەکەی دەکات، واشنتۆنیش دەڵێت: دەبێت حکومەتەکەی شەرع کاربکات بۆ سەقامگیرکردنی وڵاتەکە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەمەریکا دەکات بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی ساڵانێکە بەسەر وڵاتەکەدا سەپێنراوە.

 

وەزارەتەکە بڕیارەکەی بە "هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەیەکی دروست، بۆ کەمکردنەوەی ئازارە مرۆیی و ئابورییەکانی وڵات" وەسف کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا پێشوازی لە هەمو ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت هاوکاری بکەن لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆدا.

 

جەختیشیکردوەتەوە، قۆناغی داهاتو قۆناغی بونیادنانەوەی ئەوانە دەبێت کە لەلایەن رژمیمی پێشوەوە لەناوچون و گەڕانەوەی سوریایە بۆ پێگەی سروشتی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا.

 

هەروەها، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاندوە، دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، دەبێت حکومەتەکەی شەرع کاربکات بۆ سەقامگیرکردنی وڵات.

145 جار خوێندراوەتەوە