زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکی، سکاڵای یاسایی لە دژی ئیدارەی ترەمپ تۆمار کرد
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕێگریکردن لە وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی و
ئەو کارەی بە پیشێلکردنی دەستوری ئەمەریکا ناوبردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لە دادگای فیدراڵی لە بۆستن سکاڵا دژی ئیدارەکەی ترەمپ تۆمارکرا، کە ڕێگری
دەکەن لە وەرگرتنی خوێندکاری وڵاتانی دیکە لە زانکۆکە، زانکۆی هارڤارد ئەو ڕێوشوێنەی
بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا"ی دەستوری ئەمەریکا و یاسا فیدراڵیەکانی وڵاتەکە
وەسفکردوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، بڕیارەکەی ترەمپ "کاریگەرییەکی
راستەوخۆ و ترسناکی لەسەر زانکۆکە و زیاتر
لە حەوت هەزار خوێنداکاری خاوەن ڤیزە هەبوە.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند،
ئیدارەی ترەمپ ڕێگری لە وەرگرتنی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی هارڤارد کروە،
بەمەش پێویستە ئەو خوێندکارانەی ئێستا لە
زانکۆکە دەخوێنن یان بگوازڕینەوە بۆ زانکۆکانی دیکە یاوخد وەک خوێندکار کورسیی
خوێندنەگەیان لەدەستدەدەن.
بەپێی ئاماری زانکۆکان، زانکۆی هارڤارد لە ساڵی خوێندنی 2024-2025دا
نزیکەی 6800خوێندکاری نێودەوڵەتی وەرگرتوە، کە دەکاتە 27%ی کۆی گشتی خوێندکاران.
ترەمپیش زانکۆکە تۆمەتبار دەکات بەوەی "ئایدۆلۆژیای
دژە ئەمەریکی و لایەنگری مارکسیستی و 'چەپی ڕادیکاڵ' بەرەوپێش دەبات" و زانکۆکەش بەردەوام تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردوەتەوە.
147 جار خوێندراوەتەوە