وەزیری بەرگری ئەمەریکا
رایگەیاند، چین بۆ هێرشکردنەسەر تایوان خۆی ئامادە دەکات، دەشڵێت: چین هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاسیا دەدات.
هەواڵ:KNNC
پیت هێگسێت، وەزیری
بەرگری ئەمەریکا هۆشداریدا لەوەی چین بەوپەڕی متمانە بەخۆبونەوە خۆی ئامادە دەکات
بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە هیندستان و زەریای هێمن.
دەشڵێت: ئەو مەترسییەی
چین دروستی دەکات راستەقینەیە و دەیەوێت زاڵ بێت و کۆنتڕۆڵی ئاسیا بکات.
هێگسێت باسی
لەوەشکردوە، چین فەرمانی بە سوپاکەی کردوە تا ساڵی 2027 توانای داگیرکردنی تایوانی
هەبێت، بۆئەو مەبەستەش سوپایەک دروستدەکات و رۆژانە مەشق و راهێنانیان پێدەکات.
داواشی لە هاوپەیمانە
ئاساییەکانی واشنتۆن کرد، بەخێرایی خەرجییە سەربازییەکانیان لەبەرامبەر هەڕەشەکانی
چین زیاد بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، واشنتۆن بەرگرییەکانی لە دەرەوەی
وڵات بەهێزتر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشەیەی کە پنتاگۆن بە خێرایی پەرەسەندنی
هەڕەشەکانی پەکین دەیبینێت، بەتایبەتی هەڵوێستی بەرامبەر تایوان.
91 جار خوێندراوەتەوە