وەزیری دەرەوەی ئێران، هەبونی چەکی ئەتۆمی ڕەت
دەکاتەوە و دەڵێت: ئەگەر کێشەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوا تەنها چەکى
ئەتۆمە، بونى چەکى ئەتۆم لەلایەن ئەوانیشەوە، قبوڵنەکراوە.
هەواڵ:KNNC
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا
لەبارەى پرسى چەکى ئەتۆمەوە، وتى: "ئەگەر کێشەکە چەکى ئەتۆمە، بەڵێ
لای ئێمەش بونى چەکى ئەتۆم قبوڵنەکراوە و دوپاتیشى کردەوە، کە ئێران هەبونی
چەکی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە و هاوڕان لەگەڵ نەبونی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتدا".
هەر دوێنێ عێراقچی ڕایگەیاند: ئێران سازش لەسەر
پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات و بەردەوامە لە کارەکانی لەو بوارەدا.
هەروەها، بە پێی چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی، وڵاتانی
ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا و لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئامادەکاریی
دەکەن بۆ فشارخستنە سەر دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دەرکردنی
بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە پابەندنەبونی ئێران سەبارەت بە کارە ئەتۆمییەکانی.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە، ئێران
و ئەمریکا، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانیان لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى ئێران ئەنجام
داوە و لە چاوەڕوانى بەڕێوەچونى گەڕى شەشەمى دانوستانەکاندان.
90 جار خوێندراوەتەوە