جارێكی دیکە ئیسرائیل هێرشی
ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریاش دەڵێت: لەو بۆردومانەدا
هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژراوە.
هەواڵ:KNNC
شەوی ڕابردو فڕۆكە جەنگیەكانی
ئیسرائیل بۆردومانی رۆژئاوای سوریایان كرد، هێرشەكە دامەزراوەیەكی سەربازیی لەناوچەی
لازقیە کردە ئامانج و ئەوەش یەكەم هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر ئەو وڵاتە لەماوەی ئەم
مانگەدا.
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیاندراوێكدا
ئاماژەی بەوەكرد، بۆردومانی ئەمبارێكی چەك و تەقەمەنی كردوە كە موشەكی زەمینی-دەریایی
تێدا بوە و وەك هەڕەشەیەك بوە بۆ سەر ئازادی هاتوچۆی دەریاوانی نێودەوڵەتی و ئازادی
هاتوچۆی دەریاوانی وڵاتەكەی لەناوچەی لازقیە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی
سوریا سانا بڵاویكردەوە: فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند پێگەیەكیان لەنزیك
گوندی زاما لە لازقیە كردوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەكی مەدەنی كوژراوە.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی
سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل پێگە سەربازییەكان
و سەربازگەكانی لە تەڕتوس و لازقیە گرتوەتەوە.
86 جار خوێندراوەتەوە