یانەی بارسێلۆنا
پاداشتی هانسی فلیكی راهێنەری دایەوەو بۆ ماوەی وەرزێكی تر گرێبەستەكەی نوێكردەوە.
وەرزش:KNNC
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا
یانەی بارسێلۆنا بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ هانسی فلیكی راهێنەر رێكەوتنیان كردوەو گرێبەستی
راهێنەرە ئەڵمانییەكە تا هاوینی ساڵی 2027 نوێكراوەتەوە، ئەوەش لە كاتێكدا بوە گرێبەستەكەی
فلیك لە هاوینی 2026 كۆتایی دەهات.
نوێكردنەوەی گرێبەستی
هانسی فلیك لە كاتێكدایە ئەو راهێنەرە ئاستی یانەی بارسێلۆنای بەرەو پێش بردو توانی
بۆ یەكەمجار لە مێژودا لە یەك وەرزدا سێ نازناوی ناوخۆیی بۆ یانەكە بەدەستبهێنێت كە
پێكهاتبون لە جامی سوپەر و جامی شای ئیسپانیا و خولی ناوخۆی ئیسپانیای ناسراو بە
لالیگا، لە هەمانكاتدا یانەكە گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەڵام لەسەر
دەستی ئینتەر میلان ماڵئاوایی كرد.
نوێكردنەوەی گرێبەستی
فلیك پابەندبونی یانەی بارسێلۆنا بە گرێبەستێكی درێژخایەن پشتراست دەكاتەوە كە
ئامانج لێی گەرانەوەی تیپەكەیە بۆ سەر سەكۆی نازناوەكان.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش،
هانسی فلیك پشتگیری تەواوی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای هەیەو بۆ وەرزی داهاتوش
داواكارییەكانی ئەو راهێنەرە بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت.
293 جار خوێندراوەتەوە